به‌خێربێن بۆ وێبداڕێژ
وێبداڕێژ كۆمپانیایه‌كی كوردییه بۆ داڕشتنی وێبی پته‌و، ساڵانێكی
زۆره له بواری وێبداڕشتن دا چالاكانه كار ده‌كه‌ین. هه‌موو كات
نوێترین و سه‌ركه‌وتووترین ته‌كنیك به‌كار ده‌به‌ین بۆ به‌رهه‌م هێنانی
وێبێكی ڕێك و پێكتر بۆ كڕیارانمان.
له ساڵانی كاركردنمان دا هاوكاری تاكه‌كه‌س، كۆمپانیا و ڕێكخراومان
كردووه بۆ ناساندنی خۆیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به پێكهێنانی هه‌موو
ئامراز و زانیارییه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه به
شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
ده‌توانین هاوكاریتان بكه‌ین له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
-
درووستكردنی ماڵپه‌ڕێكی نوێ و دانانی پلانێكی ڕوون بۆ به‌ره و
پێشبردنی كاركردن و ناساندنی ماڵپه‌ڕ بۆ به‌كارهێنه‌رانی پێویست.
-
نوێكردنه‌وه / درووستكردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕیكی پێشتر داڕێژراو بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یان زۆركردنی تایبه‌تمه‌ندیی نوێ.
-
داڕشتنی ڕوومه‌ت / دیزاین بۆ سكریپته‌كانی وه‌ك WordPress, Joomla و
PunBB له‌سه‌ر ویست و داواكاری كڕیار.